سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته پارێزگای به‌سره، بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وای عێراق و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی له پارێزگاكه.
نووسینگەی راگه‌یاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، “محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کردنەوەی کۆنفرانسی کەشوهەوای عێراق گەیشتە پارێزگای بەسرە، كۆنفرانسه‌كه بە بەشداری نێودەوڵەتی و ناوچەیی و حکومی به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.”
له راگه‌یەندراوه‌كه‌دا هاتووه، “لە کۆنفرانسەکەدا باس لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق و رێگەکانی رووبەڕووبوونەوەی دەکرێت، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەرنامەی حکومەت لە دۆزینەوەی رێگەچارەی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق کە لە کەمی ئاو و زیادبوونی ناوچە بیابانبوونەکاندا چڕبووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکراوە: “سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ بەسرە کردنەوەی نەخۆشخانەی ئەلسەیاب و کردنەوەی سایلۆی ئوم قەسریش لەخۆدەگرێت”.