وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات، هه‌موو ئه‌و عێراقییانه‌ی له كه‌مپی هۆل ماونه‌ته‌وه، سه‌ر به رێكخراوی داعش نیین.
ئیڤان فائق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی تا ئێستا له كه‌مپی هۆل ماونه‌ته‌وه، 31 هه‌زار كه‌سن، هه‌ر هه‌موویان سه‌ر به رێكخراوی داعش نیین.
ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه، خه‌ریكین دووباره ئاماده‌كاریی ده‌روونی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه تا ئێستا له كه‌مپی هۆل ماونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه تێكه‌ڵبكرێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
وه‌زیری كۆچی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تیمه‌كانمان خه‌ریكن ئه‌و خێزانه عێراقییانه له كه‌مپی هۆل ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
روونیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ عێراق و دۆسییه‌ی ئاواره‌كان، هانده‌ر و پاڵپشت بوو، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتییان له كه‌مپی هۆل ماونه‌ته‌وه، دوای هاتنی گۆتێرێس، خه‌ریكن ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانییان.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن. ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکانی پێشوو زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدابووه و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین.
کەمپی هۆل بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دەدرێت چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.