گۆڕینی ناوی كۆنترین مزگه‌وتی سامه‌ڕا ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە

گۆڕینی ناوی كۆنترین مزگه‌وتی شاری سامه‌ڕا ناڕه‌زایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی سوونه‌كان و وه‌قفی سوونه‌ی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌.

دیوانی وه‌قفی سوننەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانه‌ی گۆڕینی ناوی مزگه‌وتی سامه‌ڕای كرد و به‌كارێكی ئیستفزازی ناوبرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  ئەم رێکارە “هەڵەیەکی ئایینی و جەماوەری و کۆمەڵایەتییە، کە دەبێت مەترسییەکانی چاکبکرێتەوە”.

ده‌شڵێت: “هەنگاوێکە بەرەو پەرەسەندن و ئیستفزازی پێکهاتەی سوننەیە” داواشی كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بكه‌رانی بكرێت.

لەلایەکی دیکە ئەنجومەنی فیقهی عێراقی رایگەیاندووە: “هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی هەندێک لایەن بە دەستبەسەرداگرتنی مزگەوتی گەورەی سامەڕا، برینداركردنی هه‌ستی خه‌ڵكی سوننه‌یه‌.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: “هۆشداری ده‌ده‌ین لە ورژاندنی ململانێی تائیفی کە گەلەکەمان ئارەزووی ناكات، دەستبەسەرداگرتنی ئەم مزگەوتە جۆرێکە لە تاوان کە کاریگەری لەسەر هەستی ئایینی بەشێکی فراوانی گەلی عێراق ده‌كات.

ئەنجومەنی فیقهی عێراقی، هۆشداریی دا لە دەرئەنجامە خراپه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یەکگرتوویی عێراق،  هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی ئایینی شیعه‌ و سەرۆکایەتییەکانی عێراق حکومەت، پەرلەمان و هاوپەیمانییە سووننەکانی كرد،  بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و مزگەوتەکە بگەڕێننەوە بۆ سه‌ر فەرمانگەی وه‌قفی سوننی.

مزگەوتی گەورەی سامەڕا، هەم مزگەوته‌ و هەمیش قوتابخانەیەکی ئاینییە، کە سەدان ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، مزگەوتەکەش هەمیشە “لەلایەن سەرۆکەکانی مەکتەبی فیکری شافیعی لە عێراق بەڕێوەدەبرێت و تەرمی دوو ئیمامی مه‌زهه‌ب شافیعی هەیە کە دەیان ساڵە تێیدا نێژراون”.

شێخ عیزه‌دین ره‌فاعی، نوێنەری کۆمەڵەی زانایانی موسڵمان بە حوره‌ی راگەیاند: “مزگەوتەکە سەر بە وەقفی سوننە بووە و بە بیانووی خاوەندارێتی فەرمی ده‌ستكاری ناوه‌كه‌ی ده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ساڵی 2010 مزگەوتەکە دوای نێوەندگیرییەکی زۆر گەڕایەوە بۆ لای ئێمە، وانەش دەستیپێکرد، هەروەها بەشێک لە حەوشەکەی لەلایەن وەرشەی دروستکردنی زێڕین بۆ قوبەی ئەو دوو ئیمامە سەربازییە داگیرکرا، بە رەزامەندی ئێمە و دوای پشتڕاستکردنەوەی”. ئەو ئاستەنگەی کە وۆرکشۆپەکە دوای تەواوبوونی کاری زێڕینکردنەکە لادەبرێت.”

وە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، ” دوای راگەیاندنی ئاوەدانکردنەوەی قوبەی مزگەوتەکە و گۆڕینی ناوەکەی، ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە مزگەوتەکە بۆمان بگەڕێتەوە”.

روونیشی كرده‌وه‌، “مینبەرەکە رووخێنراوە و گۆڕانکاری دیکەش هەیە کە لە مزگەوتەکەدا روویداوە بەبێ مۆڵەتی ئەوقافی سوننە”.

چالاکوانان لە سۆشیال میدیا وێنەیەکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بە کردنەوەی قوبه‌ی مزگەوتی ساحیب ئەلعەمر کردووە.