محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سیسی به سوودانی گوتووه، ” عێراق رۆڵێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەگێرێت.”
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له قاهیره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی خواستی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا و راشیگەیاندووە کە عێراق رۆڵێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەگێرێت.
باسی لەوەش کردووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و قاھیرە کراوە و گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی، ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و میسر.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: محەممەد شیاع سوودانی ئامادەیی عێراقی دەربڕیووە بۆ بەردەوامبوون لەسەر کاری ھاوبەش و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی ھاریکاریی لەگەڵ میسردا.