سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و میسر به‌ڕێكه‌وت

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و میسر به‌ڕێكه‌وت. 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (5ـی ئادار/مارسی 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێكه‌وت”. 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوایین سه‌ردانی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای عێراق  بۆ میسر، رۆژی (دووشه‌ممه‌ 22ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) بوو، كاتێك مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی (میسر، ئوردن، عێراق، به‌حره‌ین و ئیمارات)، سه‌ردانی قاهیره‌ی پایته‌ختی كۆماری میسری كرد.