بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 233 ملیۆن و 921 هەزار و 34 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە بڕی 53 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی 180 ملیۆن و 321 هەزار و 34 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق، نزیکەی 104 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە، بەمەش کۆی خستنەڕووی دۆلار لەم هەفتەیەدا گەیشتە 504 ملیۆن و 299 هەزار و 697 دۆلار.

هەروەها ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لەنێوان 154 هەزار بۆ 155 هەزار و 500 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمەریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.