سەربازێکی عێراق بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق  داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات، ده‌رباره‌ی کوشتنی هاووڵاتییەک لەلایەن سەربازێکەوە لە شاری به‌غدا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (26ی شوباتی 2023)، شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، دەزگا ئەمنییه‌كان سه‌ربازێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ بەتۆمەتی ئه‌وه‌ی “شه‌وی رابردوو ئه‌و سه‌ربازه‌ هاووڵاتییه‌كی كوشتووه‌، له‌ ناوچه‌ی یوسفیه‌ی شاری به‌غدا، هاوكات داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان كردووه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، هەموو رێوشوێنێکی یاسایی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر.”

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هاتووه‌، “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان شاندێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و فەرماندە و ئەفسەرەکانی راسپارد سەردانی کەسوکاری کوژراوەکە بکەن.