34ـەمین کۆنفرانسی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دەستپێکی کارەکانی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبیە لە بەغدا، هاوکات بڕیارە محەممەد حەلبووسی بە سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی دەستنیشان بکرێت.

یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لە ساڵی 1974 بە بەشداری 22 وڵات دامەزراوە، ئەمڕۆش 34ـەمین کۆنفرانسی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار وڵاتی عەرەبی نوێنەری پەرلەمانی خۆیان بۆ بەغدا ناردووە، 18 سەرۆک پەرلەمانی وڵاتانی دیکەی عەرەبیش لە بەغدا بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.

سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند، یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا، جگە لە پرسە سیاسییەکان، لەبارەی پرسە ئابوورییەکان و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵان کۆنفرانس و سیمینار دەکەن، کە لەو چالاکیانەدا، لیژنەکانی یەکێتییەکە کێشە ئابوورییەکانی وڵاتانی عەرەبی دەخەنەڕوو، دواتریش هەوڵی چارەسەرکردن و کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری دەدرێت بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی.