كۆنفرانسی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 18 وڵاتیش به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ی شوبات 2023)، فائیز شه‌وابكه، سكرتێری گشتی یه‌كێتی عه‌ره‌بی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند: عێراق میوانداری 34ه‌هه‌مین كۆنفرانسی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات، كه 18 وڵات به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌گشتی 14 سه‌رۆك په‌رله‌مان و 4 نوێنه‌ری سه‌رۆك په‌رله‌مان به‌شدارن.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی یه‌كێتیه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له میكانیزمی په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی یه‌كێتیه‌كه و ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه‌ر به‌رده‌می كرا، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له‌وكێشانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، كێشه‌ی دارایی باره‌گای هه‌میشه‌ییانه.
شه‌وابكه روونیشی كرده‌وه، به‌یانی كۆبوونه‌وه‌یكی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر كۆبووه‌نه‌وه‌كانمان و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌ندامانمان و بۆ وه‌رگرتنی راو بۆچوونیان.