ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی هه‌مواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، (23ی شوباتی 2023)، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌درێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كەن، هه‌مواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه.
هەروەها له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، تاوتوێی پاڵپشتی پڕۆژه‌ی بچووك، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ هاووڵاتییان دەکرێت.