له‌ژێر چاودێری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای ئه‌لیكتریكی ئه‌مریكی واژۆكرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له عێراق وله‌ژێر چاودێری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی كاره‌با یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لیكتریكی GE ئه‌مریكی واژۆیكرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م یاداشته چه‌ند تهوهرهكی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌بێته هۆی پێشخستنی سیسته‌می كاره‌با له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی تواناكان و بواری گواستنه‌وه و چاكردنه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازی كاربۆن به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی گۆرینی وزه له عێراق.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رژدی حكومه‌ت له پشتگیریكردنی پرسی وزه و پێشكێشكردنی پاڵپشتی ته‌واو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با دووپاتكرده‌وه له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مێهنان و چاكردن و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان، كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هاووڵاتییان. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م یاداشته، بۆ كاری نوژهنكردنهوهیهكی درێژ ماوه وبۆ ماوه‌ی پێنچ ساڵ گرێبه‌ست واژۆده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی كاركردنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ئاماده‌كراون، له‌گه‌ڵ زێادكردنی تواناكانی كاركردن و یهكێهكانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه ئێستا كاره‌ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌رێگای نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كان و دروستكردنی وێتسگه نوێیه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی قوناغ به‌قوناغ كه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست و پشتگیریهكان گونجاو بێت.
له كۆتایی راگهیهنداوهكهدا هاتووه، یاداشته‌كه ئه‌نجامدانی دیراسه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت بۆ سوود وه‌گرتن له‌غازی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌وت و جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك له وێتسگهكانی لاوه‌كی كه‌توانای به‌رهه‌مهێنانیان (400 و 133 كه‌ی ڤی) هه‌بێت و به‌ستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق و دروستكردنی سه‌نته‌رێكی چاودێری بۆ ئه‌دا و كاری یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دروستكردنی سه‌نته‌رێكی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی توانا هونه‌ریه‌كانیان.