فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بووه. له‌باره‌ی به‌های دۆلاریش، فوئاد حوسێن گوتی، “نرخی دۆلار كاتی ده‌وێت تا جێگیر ده‌بێت.”
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، “سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ واشنتن بۆ ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بكه‌ین و چۆن بتوانین په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانی هه‌ردوولا فراوانتر بكه‌ین.”
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بووه بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، “ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندی كردووه”. گوتیشی، “نرخی دۆلار ماوه‌یه‌كی ده‌وێت تاوه‌كو جێگیر ده‌بێت، ئێستا نرخی دۆلار به‌ره‌و خواره‌وه‌یه به‌راورد پێش سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ واشنتن، كه به‌ره‌و سه‌ره‌و بووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه گه‌یشتینه رێككه‌وتنه‌كی باش.”
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بانكی فیدڕاڵی و گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق له گفتوگۆدابوون، چونكه له عێراق ئه‌و سیسته‌مه‌ی گواستنه‌وه‌ی دراو كه هه‌یه زۆر كۆنه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه، ئه‌و سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنیه‌ی دروست كراوه كۆنتڕۆڵی دۆلار ده‌كات، كه دۆلاره‌كه له بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌رده‌چێت بۆ كوێ ده‌چێت و دواین كه‌س كێ وه‌ری ده‌گرێت، پێشتر ئه‌و میكانیزمه نه‌بووه.
فوئاد حوسێن ده‌شڵێت، “له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان قسه‌مان كردووه، ئه‌و وێنه خراپانه‌ی له‌سه‌ر عێراق هه‌ن باش نین، چونكه ئێستا بارودۆخی ئه‌منی عێراق زۆر باشه، بڕوام وایه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان روو له‌عێراق بكه‌ن.”
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ناوبراو روونیكرده‌وه، له‌زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، باسی په‌یوه‌ندییه‌كاین هه‌ولێر و به‌غدایان كردووه و به به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان گوتووه، “كێشه‌كان به‌ره‌وچاره‌سه‌رن، شاندی كوردستان چووه‌ته به‌غدا جارێكی تریش به‌نیازن سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.”