ئەمڕۆ لە شاری كەركووك، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكانی كەركووكی دەست پێكرد.
شوان محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بەرپرسی ئەو حزبە لە كەركووك، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 2ی 2023، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە شاری كەركووك، سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد و بە گەرمیی پێشوازیی لێ كرا.
گوتیشی: ”جێگیری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات لە كەركووك و خۆیشی لەسەر كەركووك بووەتە ئەندام پەرلەمان، لەم سەردانەیدا باسی ڕەوشی سیاسی و بەتایبەت ڕەوشی كەركووك و هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و مادەی 140 كرا و جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەڵێنی دا، كە ئاگامان لەیەك بێ و ئەوەی پێویست بێت ئاگای لە حزبە كوردستانییەكان بێت.“