محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە تویتێکدا نووسیویەتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکكارەکانی بانکی فیدڕاڵی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاخبردنی دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
محەممەد حەلبووسی ئاشکراشی دەکات، یەکەم جار نییە بەهای ئاڵۆگۆڕی دینار و دۆلار بەهۆی رێکكارە یاساییەکانی بانکی فیدڕاڵی، گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
گوتیشی، ئابووری عێراق دۆخی باشە و داهاتی وڵات بەراورد بە چەند ساڵی رابردوودا لە باشترین ئاستیدایە