لە پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا و نەجەف ئەمڕۆ هەینی 03ـی 02ـی 2023 خۆپێشاندان بەڕێوەچوو، بۆ ناڕەزاییەتی دەربڕین لەبەرامبەر دابەزینی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی هەواڵی کەناڵی (سۆمەریە نیوز)، لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی تەحریر خۆپێشاندان دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەڕێوەچوو، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە بڵاوە بە خۆپێشاندەران کرا.
هەر بەپێی ئەو هەواڵە، هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف چوونەتە بەردەم لقی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە کە لە پارێزگای بابلیش هاووڵاتییان دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، سهرلهبهیانی ئهمڕۆ ههینی نرخی 100 دۆلاری ئهمریكی له شاری ههولێر بۆ فرۆشتن بە 169 ههزار دیناری عێراقی بووه، بۆ كڕینیش 168 ههزار و 500 دینار دیاریكراوه.
هەروەها دوێنێ پێنجشەممە نرخی دۆلار ژمارهیهكی پێوانهیی تۆمار كرد و بههای 100 دۆلار گهیشته 177 ههزار دیناری عێراقی.