سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فه‌رمیی عێراقی، کە بڕیارە له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پەخش بکرێت، رایگەیاند: “هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه دینار له دۆلار به‌هێزتره، بۆیه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن”.
سوودانی دووپاتیکردەوە، حکومەت دۆلار بە رێژەی فەرمی دابیندەکات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی حكومیشی كرد، كه چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان پێ نه‌بێت و گوتیشی: “رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 یارمەتی نەختینەیی هه‌یه و بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت”.
سوودانی باسی “دزیی سەدە”ـی كرد و گوتی: پارەکە بەسەر کۆمەڵێك سیاسەتمەداری کاریگەر، بانک، کەسایەتی و تەنانەت میدیاكارانیشدا دابەشکراوە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.