وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا له ساڵی داهاتووه‌وه وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی له پرۆگرامی خوێندن زیادبكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به زیادكردنی وانه‌ی ره‌وشتی بۆ پرۆگرامی خوێندن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، كه‌ریم ئه‌لسه‌ید، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی داهاتووه‌وه، وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی ده‌بێته یه‌كێك له وانه‌كانی پرۆگرامی خوێندن بۆ قۆناغه‌كانی هه‌ردوو پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی و یه‌كی ناوه‌ندی.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه، ئه‌و وانه‌یه ده‌خرێته پرۆگرامی خوێندنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی دیكه له ساڵانی داهاتوو.