دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌میكردووه

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی ھەفتەی رابردوودا کەمیکردووە.

‌ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا 150 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمیکردووە، كە 354 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی حكوومەتی ئەمریكا، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتەوە 5 ملیۆن و 677 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 573 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا زیادیکردووە و گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 104 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ (14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ره‌تیكرده‌وه‌، حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پڕۆژه‌كانی كه‌رتی نه‌وت له‌ عێراق، به‌شێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.