دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بەرپرسێكی داعش لە كەركوك دەستگیركرا.. شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقیش گەیشتنە پارێزگاكە

ئەمڕۆ شەممە، 14-1-2023 بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دووەم بەرپرسی بەناو مەكتەبی حەسبەی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست، بۆسەیەكی ورد و تۆكمە لە ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە دانرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بۆسەیە بووەتە هۆی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی تاوانبار كە یەكێك بووە لە بەرپرسانی بەناو دیوانی حەسبەی توخمە تیرۆریستییەكانی داعش لە قەزای حەویجە.
 ئاماژەی بەوەشكردووە،  دوای دەستگیركردنیشی بەپێی ڕێساكان ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەكان كراوە.
شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی گەیشتە كەركووك
هاوكات شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆكایەتی سەرۆك ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی كەركووك، گەیشتە پارێزگاكە.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا و  جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فەریق روكن قەیس خەڵەف محەمەداوی بەیاوەری ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە پارێزگای كەركووك. 
لیوا یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشداوە كە ئامانج لە سەردانەكە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركووك