دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دەستەی حەج و عومرە ڕەتیدەكاتەوە پشكی عێراق لە حاجیان بۆ وەرزی داهاتوو دیاری كرابێت

ئەمڕۆ شەممە دەستەی باڵای حەج و عومرە ڕەتیكردەوە پشكی عێراق لە حاجیان بۆ وەرزی داهاتوو دیاری كرابێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە : بەرپرسی دەستەكە سامی مەسعوودی داوای لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە كردووە، سەرژمێری ڕاستەقینەی دانیشتوانی عێراق پەسەند بكات بە مەبەستی زیادكردنی پشكی دیاریكراو .، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕەزامەندییەك دەرنەچووە و هیچ ڕێوشوێنێك نەگیراوەتەبەر.
دەستەكە داوای لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن كردووە كە ورد بن لە گەیاندنی زانیاری بە ڕای گشتی و داوای زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەكانیان بكەن.
هەفتەی ڕابردوو دەسەتەكە هەڵگرتنی سنوورداركردنی بەساڵاچووانی لە وەرزی داهاتووی حەجدا ڕاگەیاند، هەروەها گەڕانەوەی پشكی عێراقی بۆ ژمارەی پێشووی پێش پەتای كۆرۆنا راگەیاند كە ژمارەیان 33 هەزار و 690 حاجی بوو.