بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای پشووی وه‌رزی یاسادان ئه‌نجام بدات.
بڕیارە ئەمڕۆ شه‌ممه (14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، پەرلەمانی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای پشووی وه‌رزی یاسادان ئه‌نجام بدات. بەگوێرەى خشتەى کارى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی نوێی پەرلەمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی پەرلەمان ده‌درێت.
هه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیارییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له كه‌رته‌كانی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو ئه‌نجام ده‌درێت
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره یه‌كی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی نوێی پەرلەمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كە تاوەکو ئێستا ئەندامى لیژنەکان نین و جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى فراکسیۆنى سەدرن. هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی پەرلەمان ده‌درێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له كه‌رته‌كانی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو.
لەوبارەوە غەریب عەسكەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، دیارترین ئەو یاسایانەی کە پەرلەمان بەنیازە لە ماوەی خولی نوێی یاساداناندا یاسایان بۆ دابنێت، یاسای بودجەیە، کە چاوەڕێی هاتنی دەکات لەلایەن حکومەتەوە، ھەروەھا یاسای نەوت و گاز و یاسای تاوانی زانیارییە، ئەمەو لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی. ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەم یاسایانە پێویستیان بە کۆدەنگی سیاسی هەیە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ساڵی یاسادانانی پەرلەمان 64 دانیشتن لەخۆبگرێت، کە لە هەر وەرزێکی یاساداناندا دابەش دەکرێت بەسەر 32 خوول و ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پشووی نێوان هەردوو خولی یاسادانان. بەڵام لە ماوەی ساڵی یەکەمدا پەرلەمان تەنها 27 دانیشتنی ئەنجامداوە کە زۆربەیان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بوو.