سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، ئیدارەى پێشووى ئەمریکا دەستدرێژیی کردە سەر خاک و سەروەریى عێراق لەڕێگەى بەئامانجگرتنى “سەرکردەکانى سەرکەوتن.” گوتیشى، “بەبێ دوودڵى کار دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنوورییەکان و ریشەکێشکردنى دیاردەى بەقاچاخبردنى دۆلار.”
رۆژی پێنجشەممە 5ى کانوونى دووەمى 2023، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەئامانجگرتنى “سەرکردەکانى سەرکەوتن،” کە مەبەستی لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدى موهەندیسە، لەلایەن ئیدارەى پێشووى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە “دەستدرێژییەکى ئاشکرایە” بۆ سەر خاک و سەروەریى عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “بەئامانجگرتنى ئەو سەرکردانە رۆڵى هەبووە لە زیادبوونى هێرشە تیرۆریستییەکان لە عێراق و ناوچەکە، ئەو هەنگاوە گوزارشت نەبوو لە رێگرتن لە رێککەوتنە دوو قۆڵییەکانى نێوانمان.”
سوودانى ئەو قسانەی لە کاتی پێشکێشکردنی گوتارێکدا کرد، لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە سێیەم ساڵیادى کوژرانى ئەبومەهدى موهەندیس، جێگرى سەرۆکى پێشووى حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسی سوپاى پاسداران، کە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لەبارەی بەقاچاخبردنی دۆلاریش بۆ دەرەوەی عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە “بەبێ دوودڵى کار دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنوورییەکان و ریشەکێشکردنى دیاردەى بەقاچاخبردنى دۆلار.”
سوودانى ئاماژەى بەوەش دا، عێراق بەگوێرەى پێگە جوگرافییە ستراتیژییەکەى دەتوانرێت هۆکارێک بێت بۆ چارەسەرى قەیرانەکان