له شاری مووسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دووباره قه‌یرانی به‌نزین و غاز سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وێسته‌گه‌كان بۆ دابه‌شكردنیان پشت به كارتی سووته‌مه‌نی (كۆبوون) ده‌به‌ستن.
ماجد شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی مووسڵ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك بینیمان دووباره قه‌یرانی به‌نزین و غاز له مووسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وێسته‌گه‌كان پشتیان به كارتی سووته‌مه‌نی (كۆبوون) بۆ دابه‌شكردنیان به‌ستووه و كێشه له دابه‌شكردنیدا دروستبووه.
شنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، نالۆژیکییە مانگانە رەزامەندی هاتووچۆ بە بارهه‌ڵگره‌كان بدرێت بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ وێستگە ئەهلییەکان له‌جیاتی ئەوەی هەر شه‌ش مانگ جارێك پێیان بدرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی وەستانی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ چەند رۆژێک و كێشه له دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له وێستگه‌كاندا دروستده‌كات.
ده‌شڵێت: بەڕێوەبەرایەتی وەرگیراوەکان (مشته‌قات)ـی نەوت لە نەینەوا هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه‌یه له وێستگەکان بۆ دواکەوتنی وەرگرتنی رەزامەندی هاتووچۆ له‌لایه‌ن تانكی گواستنەوەی سووته‌مه‌نی بۆ پارێزگای نەینەوا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.