چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پشتیوانی لە دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بۆ پێداچوونەوە بە تاوانەکانی داعش دەکرێت

وه‌زیری دادی عێراق دووپاتی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ تاوان و جینۆسایده‌كانی دەستی داعش ده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، خاليد شوانى، وه‌زیری دادی عێراقی دووپاتیكرده‌وه‌، پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش  و ئه‌و جینۆسایدانه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌و رێكخراوەیە بەرامبەر به‌ عێراقییه‌كان كردوویه‌تی.

وه‌زیری دادی عێراقی گوتی: داعش چه‌ندین تاوانی كۆمه‌ڵکوژیی ئه‌نجامداوه‌، له‌وانه‌ش جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانی شنگال‌، كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر، كۆمه‌ڵكوژكردنی هۆزی ئه‌لبونه‌مر له‌ پارێزگای ئه‌نبار و چه‌ندین تاوانی دیكه‌، بۆیه‌ پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌و كه‌یسانه‌ بۆ دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ین.

گوتیشی: له‌ پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش، وه‌زاره‌تی داد و حكومه‌تی عێراق پاڵپشتی ته‌واوی تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.