زیاتر له 58 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له رەوشێکی خراپ‌دا دەژین
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 58 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له رەوشیکی خراپ‌دا ده‌ژین كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ناوچه ئازادكراوه‌كانن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی ناگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له راپرسییه‌كدا كه له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار و 697 ئاواره، له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی 18 شوێنی جیاوازی ژیانیان ئه‌نجامیانداوه تێیدا ده‌ركه‌وتووه، لە 125 ناوچەی سنووری پارێزگاکانی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و نه‌ینه‌وان و له پێنج ساڵی رابردوودا به‌هۆی بارگرژیی و شه‌ڕه‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س هه‌ڵاتوون و ئێستا به‌ده‌ست نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌ناڵێنن.
له راپۆرته‌كه‌ی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ژێرخانی مرۆیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، ئەم لایەنەش بریتییە لە ئاسانکاری دابینكردنی چاودێری تەندروستی، ئاوی خواردنه‌وه، هەروەها بەردەستبوونی وزەی کارەبا و خزمەتگوزارییە یاساییەکان کە خێزانە ئاوارەکان دەتوانن منداڵەکانیان لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا تۆمار بکەن.