لە عێراق واژۆ بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی کۆدەکرێنەوە

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆ بۆ قەدەغەکردنی پشتیوانی و بڵاوکردنەوەی بابەتی پەیوەست بە هاوڕەگەزخوازی کۆدەکەنەوە.

لە رۆژی شەممە ( 3ی کانوونی یەکەمی 2022)ـەوە ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکردووە، دەیانەوێت سەرجەم بانگەشە و  پشتیوانییەکانی پەیوەست بە هاوڕەگەزخوازی لە عێراق قەدەغە بکەن.

لەو هەڵمەتەدا تائێستا واژۆی 25 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە، بڕیارە پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بکەن.

ئەو هەوڵەی پەرلەمانتارانی عێراق، دوای هەڵمەتی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دێت، کە هەڵمەتی ملیۆنی راگەیاند و لە رێگەی کۆکردنی واژۆوە دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەک دیاردەی هاوڕگەزخوازی لە عێراق قەدەغە بکەن.

موقتەدا سەدر داوا دەکات، لە رێگەی هۆشیاری، پەروەردە و رۆشنبیرییەوە رووبەڕووی دیاردەی هاوڕەگەزخوازی ببنەوە.

پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق ئاماژەیان بەوەدابوو، رێککەوتن کراوە لەسەر کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، بۆ دەرکردنی یاسایەک دژی هاوڕەگەزخوازی.

ھەواڵی زیاتر