سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دەوامی سبەی لە پارێزگایەکی عێراق ڕاگیرا

بەهۆی کاری چاککردنەوەی ڕێگەوبان و قیڕتاوکردن بڕیار درا سبەی یەکشەممە لە پارێزگای نەینەوا دەوام ڕاگیرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند: پارێزگار بڕیاری دا کە دەوامی سبەی یەکشەممە ڕابگیرێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

ڕاشیگەیاند: ئەمەش بەهۆی بوونی کاری فراوانی قیڕتاوکردن لە سەنتەری شاری مووسڵ بڕیارەکە دەرکراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای نەینەوا داوا لە هاووڵاتییان دەکات جووڵەی هاتووچۆ کەم بکەنەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.