له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییه.
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: “بەداخەوە تەنیا دەتوانین گوتەکانمان دووبارە بکەینەوە”.
ده‌شڵێت: “هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە عێراق بوار بە هەڕەشەی دیكه نەدات”.
گوتیشی: “هێزی عێراق له یەکڕیزی ناوخۆییەوە دەستپێدەکات”.
بەرەبەیانی دوێنێ، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەک، چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
بەگوێرەی ئەو دوایین ئامار لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (بەهزاد) شەهیدبووە.