بەگوێرەی راپۆرتێك گۆڕانكارییەکانی محەممە‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاش ده‌ستبه‌ركاربوونی ده‌ستیپێكردووه “ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه كه كه‌سی نزیكی مسته‌فا كازمی بوون”، چاودێرانی سیاسیش بۆچوونیان وایه گۆڕانكارییه‌كان دۆخی وڵات چاك نابێت تاوه‌كو عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن له‌وڵات نه‌گۆڕدرێت.
رۆژنامه‌ی ئیندیبێندێنتی عه‌ره‌بی لە راپۆرتێک‌دا لەبارەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و گۆڕانکارییەکانی محەممە‌د شیاع سوودانی لە بەرپرس و کاربەدەستانی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له پۆسته حكومییه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌دات، “ته‌نیا كه‌سه نزیكه‌كانی كازمی له‌كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه و سه‌ركرده دیاره‌كانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناگرێته‌وه”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی گۆڕانكاری و جێگۆڕكێی به‌شێكی زۆری به‌رپرسان له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منی ده‌وڵه‌تدا، رووبه‌ڕووی هیچ ره‌خنه و گله‌یی و په‌رچه‌كردارێك نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌م بێده‌نگییه‌ی لایه‌نه‌كان له ئاست هه‌نگاوه‌كانی سوودانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ركرده دیاره‌كانی ره‌وتی سه‌در له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی چاوپۆشی‌یان لێكراوه‌و له پۆسته‌كانیان ماونه‌ته‌وه”.
ئیندیبێندێنت په‌نجه ده‌خاته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان و نووسیویه‌تی “ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی سوودانی ئه‌نجامیان ده‌دات تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، كه ئه‌وانیش راوێژكاری سیاسی و سه‌ربازی، سكرتێری فه‌رمانده‌ی گشتی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌به‌رهێنان و ده‌یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین”.
له‌دوایین گۆڕانكارییشدا سوودانی به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای دوورخستەوە.
رۆژنامه‌كه له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی سوودانی ئه‌نجامی ده‌دات، رای ئیحسان شه‌ممه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی بیرمه‌ندانی سیاسی عێراقی وه‌رگرتووه و ناوبراو رایگه‌یاندووه “ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی سوودانی ده‌ستی پێكردووه یه‌كێكه له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌پێناو دووباره بونیادنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه‌كانی وڵات و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه له پرۆسه‌ی دامه‌زراندن و راسپاردنی كه‌سه‌كان بۆ پۆست و پله باڵاكانی وڵات”.
لە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محەممە‌د شیاع سوودانی لەلایەن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا، دواتر لە رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
رۆژی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.