پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێن.
كه‌ریم علیاوی پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی و سیاسی به‌ڕێوه‌چووه.
علیاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوایكردووه، هێزه سیاسییه‌كان دووباره كار بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كان بكه‌ن و كه‌سی گونجاو بۆ ئه‌و پۆستانه دیاری بكه‌ن.
ئەو پەرلەمانتارە جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌ر لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا دابه‌شده‌كرێن، دواتر كار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و “ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به كۆده‌نگی و رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه”.