پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سوودانی: هه‌ژاری له‌ عێراق كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 19ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ تیمی پارێزگای دیوانییه‌ كۆبووه‌، تاووتوێی دۆخی خزمه‌تگوزاری ئه‌و پارێزگایه‌ی كرد و سوودانی دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ بەرەنگاری گەندەڵی (ئیداری و دارایی)ده‌بێته‌وه‌.

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژارییش له‌ عێراق، سوودانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، “له‌ رێگه‌ی پرۆگرامێكی په‌سندكراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ژاری له‌ عێراق كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌، بودجه‌ی پێویست بۆ پارێزگاكان دابینده‌كه‌ین”.

لە میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌ چه‌ندین ته‌وه‌ر كرد، له‌وانه‌، كاریگه‌رنه‌بوونی پرسه‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ عێراق، به‌و پێیه‌ی كه‌ “ئیتر عێراق ناتوانێت لەسەر سیاسەتی پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بودجە بەردەوام بێت”.

له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی، سوودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: “ئەم دیاردەیە مەترسی جددی لەسەر هەموو ئەو بەرنامە و سیاسەتانە دروستدەكات، كە لەلایەن هەر حكومەتێكەوە جێبەجێدەكرێن”.

ده‌رباره‌ی ئاماره‌ مه‌ترسیداره‌كانی هاتووچۆ له‌ عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه‌، به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی عێراق له‌ رێگا مه‌ترسیداره‌كان گیانییان له‌ده‌ستداوه‌، “ده‌بێت ئه‌مه‌ كۆتایی پێبهێنرێت