سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌هۆی رووداوەکانی ئاگركه‌وتنه‌وەی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له كاره‌كانیان دووربخاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ـی تشرینی دووه‌می 2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوەکانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه له پۆسته‌كانیان دووربخاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه: بڕیاره‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی دوای سه‌ردانێكی ناوبراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و كۆوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق، به‌رپرسی ئاسایشی نیشتمانی، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق دێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن و پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ئه‌منی له‌نێو به‌شه جیاوازه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بكرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا دوو جار ئاگر له چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌وه.