چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سوودانی دەستەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێک دەهێنێت

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به ‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌پێی به‌رنامه‌ی وەزاری و به ‌شێوه‌یه‌كی ناكلاسیكی كه‌ به‌سه‌ر نه‌رێنیه‌كانی ڕابردووا به‌سه‌ركه‌وێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌یه‌كی جیاواز له‌ژێر ناوی “ده‌سته‌ی باڵا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی” پێكهێنا.

ڕاشیگەیاند: ئەو دەستەیە به ‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسه‌ گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان به ‌پرسی گه‌نده‌ڵی و پاره‌ گشتییه‌ دزراوه‌كان پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە سوودانی ڕێنوێنی کرد کە تیمێكی پاڵپشت به ‌ده‌سه‌ڵاتی فراوانه‌وه‌ دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كی ته‌واو له ‌ده‌سته‌ی باڵا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات له ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لەوەش کرد کە عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رۆكی ئه‌م تیمه‌ ده‌بێت.

ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنوێنی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ ڕێكاره‌كانی تیمی ناوبرا له‌ چوارچێوه‌ی به‌رده‌ستبوونی هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌كانی ده‌ستوور و یاساكان بێت به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌