چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بڕگه‌یه‌ك له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بڕگه‌یه‌ك له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هەموار بکرێتەوە.

سعود ساعدی ئه‌ندامی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ماف له‌ په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واژۆیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كۆكردووه‌ته‌وه‌.

ساعدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له ‌رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی 57 واژۆی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌، هه‌موواری بڕگه‌یه‌ك له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هەموار بکرێتەوە، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، گوتیشی: “له‌ یاداشته‌كه‌دا داوامانكردووه‌ بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه‌، به‌جۆرێك په‌رله‌مانتاران پێش هه‌فته‌یه‌ك به‌رنامه‌ی كاریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ و پێشنیاره‌كانیان به‌ده‌ست بگات”.