دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022) ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌هۆی ئه‌ندامبوونی له رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دادگای ره‌سافه له به‌غدا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی سه‌پاند، كه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی هاتبووه ناو خاكی عێراق و چووه‌ته ریزی داعش.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كه به پشتبه‌ستن به مادده‌ی 1 و 3 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره 13ـی ساڵی 2005، له دژی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانییه ده‌ركراوه.