عەلی رازی گوتەبێژی وەزارەتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، ئاشکرای دەکات، رێژەی ئەمبارکردنی ئاو لە عێراقدا 12%ـی رێژەی ئەمبارکردنی گشتی پێكدێنێت و ئه‌و ئاوه‌ی هه‌یه به‌شی ساڵێك ده‌كات.
رازی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمبارکردنی ئاو بە رێژەیەک کەمیکردووە، کە له مێژوویی عێراقدا نموونه‌ی نه‌بووه، به‌جۆرێك ئەمڕۆ لەسەدا 12ـی رێژەی ئەمبارکردنی ئاویان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌هۆیه‌وه پلانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە بەنداو و کۆگاکان گۆڕدراوه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، کۆی توانای ئەمبارکردنی ئاو لە عێراق نزیکەی 130ملیار مەتر سێجایە و ئێستا عێراق زیاتر لە 16 ملیار مەتر سێجا ئاوی ئه‌مباركراوی هه‌یه و ئه‌م رێژه‌یه ته‌نیا به‌شی ساڵێك ده‌كات.
پێشتریش سوعاد ئه‌لعه‌زاوی، شاره‌زا له بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بواری ئه‌ندازیاری ژینگه له زانكۆی كولۆرادۆ له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌ی كه‌مئاوی، زه‌نگی مه‌ترسی بۆ به بیابانبوونی عێراق و نه‌مانی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات لێدرا.
ئه‌لعه‌زاوی راشیگه‌یاندبوو، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی وشكه‌ساڵی، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارین، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو مه‌ترسی وشكبوونی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات ده‌كرێت.
ئه‌و پسپۆره‌ی بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌وه‌شی خسبووهڕوو، هۆكارێكی دیكه‌ی وشكبوونی دیجله و فورات، دروستكردنی 100 به‌نداوی گلدانه‌وه‌ی ئاوه له‌لایه‌ن توركیاوه، جیا له گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها دروستكردنی 100 به‌نداو له‌لایه‌ن توركیا، له 20 ساڵی داهاتوو عێراق دووچاری وشكبوون ده‌بێته‌وه.