وابڕیاره سبه‌ی (پێنجشه‌ممه 10ـی تشرینی دووه‌م /نۆڤێمبه‌ری 2022) كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ، تاووتوێكردنی پرسی ئاو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای رێگاوبانه‌كان، (پرۆژه‌یاسای ده‌سته نیشتمانییه‌كانی چاودێری و ئه‌تۆم و تیشكده‌ره كیمیاوی و بایه‌لۆژییه‌كان) و پرۆژه‌یاسای رێكخستنی كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێن.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كاتی گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
تا لە 30 ئاب/ ئۆگێستی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن.
ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئاب/ئۆگێستی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاند.
له رۆژی چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی دیكه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرده‌وه و به‌هۆی كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در، موحسین مه‌نده‌لاوی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق هه‌ڵبژارد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسیشی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپارد.
دوای ئه‌وه‌ش رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.