سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی دەیەمین وەجبەی سەبەتەی خۆراک ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی دەیەمین وەجبەی سەبەتەی خۆراكی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دابەشكردنەكە لە هەژارترین ناوچەكان دەبێت، لە دوای ئەویش هەرێمەكانی تر.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە “كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی خۆی تەواوكردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ سەبەتەی خۆراك لە فرۆشگاكانیدا دابینكراوەو دابەش دەكرێت بەسەر هەموو ئەو هاووڵاتیانەی كە سیستەمی كارتی بەشە خۆراك دەیانگرێتەوە.
هەروەها دەڵێت: دابەشكردنەكە لە هەژارترین ناوچەكانەوە دەست پێدەكات و دواتریش باقی هەرێمەكان دەگرێتەوە.