ئیلیا لۆبۆڤ، راوێژكاری ئابووری له باڵێۆزخانه‌ی رووسیا له عێراق، رایگه‌یاند، مۆسكۆ و به‌غدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ واژوو كردنی رێككه‌وتنی نێوانیان له باره‌ی به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای ناووكی.
ئه‌و راوێژكاره به ئاژانسی “نۆڤۆستی”ـی رووسیای راگه‌یاندووه، ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یادداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا واژوو بكرێت.
بڕیاره رووسیا هاوكاری عێراق بكات له دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ناووكی و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی وزه.
ئیلیا لۆبۆڤ، باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ردوولا تاوتوێی هاوكاری كردنی یه‌كدی له بواری خوێندن ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تی وه‌رگرتنی قوتابیانی عێراق له زانكۆ تایبه‌تمه‌نده‌كانی رووسیا.
له ساڵی 1975 عێراق و رووسیا رێككه‌وتنێكیان له بواری به‌كارهێنانی وزه‌ی ناووكی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیی واژوو كردووه.
هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه‌ته‌وه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه و هاوكاری نێوانیان.