وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی ئیتیحادی بڕیاری دا، زیاتر له 400 وێبسایتی سێكسی بلۆك بكات.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی هیام ئه‌لیاسری، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، تیمێكی ته‌كنیكی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره پێكهێنراوه.
رۆژنامه‌ی “ئه‌لسه‌باح”ی ره‌سمیی بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر له 400 وێبسایتی سێكسی و پۆڕنیان بلۆك كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كه، بۆ رۆژنامه‌ی “ئه‌لسه‌باح” ئاشكرای كردووه، ئه‌و بڕیاره پێشتر هه‌بووه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌زاران وێبسایتی پۆڕن هه‌ن، عێراق له‌مه‌ودوا رێگه نادات بگه‌نه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و بلۆكیان ده‌كات.