وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه خورمای عێراق ئێستا یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی خورما و گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو ڕیزبه‌ندی جیهانی.
عه‌باس عه‌لیاوی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێستا به‌رهه‌می ساڵانه‌ی خورما له عێراق بریتییه له 735 هه‌زار ته‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕووی به‌رهه‌مه‌وه ئێستا خورمای عێراق له ڕیزبه‌ندی چواره‌می جیهانه و یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی خورما له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پلانیان هه‌یه به‌رهه‌می خورمای عێراق زیاد بكه‌ن، جگه له به‌شی ناوخۆ، به‌شێكی زۆریش ره‌وانه‌ی وڵاتان بكه‌ن.