چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لیستی كۆتایی ناوی وه‌زیره‌ به‌ربژێره‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا كرا

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق ناوی 21 وەزیر لە کۆی 23 وەزارەت پێشکێشی پەرلەمانی عێراق بکات و بیخاتە بەردەم پەرلەمانتاران بەمەبەستی متمانە پێدانییان. 

بەپێی زانیارییەکانی بریتیین لە:

1- وەزیری دەرەوە: فوئاد حوسێن

2- وەزیری نەوت: حەیان عەبدولغەنی عەبدولزەهرە

3- وەزیری پلاندانان: محەممەد عەلی تمێم

4- وەزیری دارایی: تەیف سامی محەممەد

5- وەزیری بەرگریی: سابت محەممەد سەعید رەزا 

6- وەزیری ناوخۆ: عەبدولئەمیر شممەری

7- وەزیری تەندروستی: ساڵح مەهدی موتەڵیب

8- وەزیری کۆچ و کۆچبەران: ئیڤان فایەق یەکعوب

9- وەزیری گواستنەوە: رەزاق محێبس عجێمی

10- وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان: عەون زیاب عەبدوڵڵا

11- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ئەحمەد ئەسەدی

12- وەزیری وەرزش و لاوان: ئەحمەد محەممەد حوسێن قاسم

13- وەزیری پەروەردە: ئیبراهیم نامس یاسین 

14- وەزیری بازرگانی: ئەسیر داود غرێری

15- وەزیری داد: خالید شوانی

16- وەزیری کارەبا: زیاد عەلی فازڵ

17- وەزیری گەیاندن: هیام عەبود کازم

18- وەزیری کشتوکاڵ: عەباس جەبر عبادە

19- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: نەعیم عەبودی

20- وەزیری پیشەسازی و کانزاکان:خالد بەتال

21- وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار: ئەحمەد فەکاک ئەحمەد

22- وەزیری ژینگە، هێشتا دیاری نەکراوە.

23- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، هێشتا دیارینەکراوە.