ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەک پشووە 

بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی خۆرگیران، لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو.

لە کاتژمێر 12:59 خولەکی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر 3:30 خولەک، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان روودەدات، بەو هۆیەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو.

لە پارێزگاکانی ئەنبار و بەسڕە پشووی فەرمییان لە تەواوی دام و دەزگا حکومییەکان و قوتابخانەکان راگەیاند، هەروەها لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا و سەڵاحەدین، لە قوتابخانەکان کرایە پشوو بۆ خۆپارێزی لە زیانەکانی خۆرگیران.

بەپێی راپۆرتەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 25/10/2022، لە 10 وڵاتی عەرەبی خۆرگیران روودەدات، لەوانە عێراق، میسر، ئوردن، فەڵەستین، قەتەر، کوێت، بەحرەین، ئیمارات و لوبنان. لەنێو ئەو وڵاتانەدا، کوێت ئەمڕۆ پرۆسەی خوێندنی راگرتووە.

ھەواڵی زیاتر