وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا ساڵی 2021-2022 به‌ساڵی نه‌كه‌وتوو بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن هه‌ژمار بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه سه‌ختانه‌ی خوێندكارانی عێراق پێیدا تێپه‌ڕیوون، ده‌سته‌ی را له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری دا ساڵی خوێندنی 2021-2022 به ساڵی ده‌رچوو بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان هه‌ژمار بكات و، ئه‌و قوتابیانه‌ی نمره‌ی پێویستیشیان بۆ ده‌رچوون به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئه‌وانیش به ده‌رچوو هه‌ژمارده‌كرێن و ده‌چنه قۆناغی داهاتووی خوێندنه‌كه‌یان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ته‌ی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی داهاتوودا كۆی رێنماییه‌كانی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كرێت.