چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نووری مالیکی بە کەفالەت ئازاد کرد

پاش ئامادەبوونی لە بەردەم دادگا تایبەت بە دۆسیەی تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان، نووری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بە كەفالەت ئازاد كرا.

میدیاكان لە زاری دادوەر جەعفەر مووسەوی كە یەكێكە لە سەركردەكانی رەوتی سەدرەوە بڵاویان كردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان، نووری مالیكی بانگهێشت كردووە و ئەویش بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 10ی 2022، ئامادە بووە لەبەردەم دادگا.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پاش ئەوەی وتەی سەرەتایی لێ وەرگیراوە، دادوەری لێكۆڵینەوە بە كەفالە نووری مالیكی ئازاد كردووە.