پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەن لێژنەکانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرجەم بۆردوومانەکانی سەر خاکی عێراق، ڕێوشوێنەکان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوە لەمبارەیەوە، هەروەها بۆ زانینی ئەوەی چییان پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لەسەر هێرشەکان.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە لێژنەکە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا ئێران بەچڕی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، ژمارەیەک قوربانیشی لێکەوتەوە

ھەواڵی زیاتر