چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کازمی: عێراق پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بودجە هەیە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق پێویستی به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و بودجه‌ هه‌یه‌، جەختیشدەکاتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستە لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەیەکەوە بەستنەوەی کارەبای عێراق و ئوردنیان وتارێکی پێشکەشکرد و  رایگەیاند‌ “ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ بارودۆخێكی سیاسی سه‌ختدا تێده‌په‌رێت و دۆخی ئابووریش به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ سه‌ختتربووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ له‌پێناو عێراق چاره‌بكرێت و كۆتایی پێبهێنرێت”.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، چاره‌سه‌ری گونجاو بریتییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دیالۆگ و ناكۆكییه‌كان به‌لاوه‌ بنرێن و كۆتایی به‌كێشه‌ سیاسییه‌كان بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدا “ئێمه‌ رۆڵه‌ی یه‌ك وڵاتین و له‌تواناماندایه‌ هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ تێگه‌یشتنی باشتر و رێككه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كان و له‌ژێر به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و مێژووییداین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/10/2022، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوتا ئوردنییەکەی بشر خەسەونە، بەردی بناغەی پڕۆژەی بەیەکەوە بەستنەوەی کارەبای عێراق و ئوردنیان دانا.