نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كرد، كه وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌منی عێراقی به‌شداربوون، تێیدا تاووتوێی دۆخی ئه‌منی كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی ستایشی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی كرد و له‌و رێگه‌وه خۆپیشانده‌ران داوای مافه ره‌واكانییان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی عێراق، ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرا، ره‌تی ئه‌وه‌شیان كرده‌وه، كه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و داوای راگرتنی هێرشه‌كانی ئێرانیان بۆسه‌ر عێراق كرد.
ماوه‌ی هه‌شت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه و پردێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.