١١٥ پەرلەمانتاری عێراقی داوای دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر بۆردومانەکانی ئێران دەکەن

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانەوە بە کۆی دەنگ بە کۆمەلگای نێودەوڵەتی و ئێرانیش بگوترێت کە چیتر پێشێلکردنی سەروەری عێراق وبۆردومانکردنی بکوردستان مایەیی قبوڵ کردن نیە..

ئیخلاس دلێمی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا واژۆی ئەندامانی پەرلەمان کۆ دەکرێتەوە بە بێ جیاوازی سەرجەم فراکسۆنەکانی ناو پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئێستا ژمارەی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە واژۆیان کردوە ١١٥ پەرلەمانتارن و لەم یەک دوو رۆژەی داهاتوو ژمارەکە زیاتر دەبێت دەدرێتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و بۆ ئەوەی پەرلەمان بە شێوەیەکی یاسایی داوا بکرێت کە ئێران جارێکی تر نەتوانێت بە کەیفی خۆی سەروەری عێراق پێشێل بکات وخەڵکی سڤیل بکاتە قوربانی..

ئاماژەی بەوەش دا کە داواکارییەکە لەگەڵ تەواوی لایەنە کوردستانییەکان و ژمارەیەک نوێنەری فراکسیۆنەکانی دیکە و بەشێک لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.