خۆپێشاندان لە رێگەکانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا، گرژیان تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.
زۆربەی شەقامەکانی بەرەو ناوچەی سەوز و گۆڕەپانی تەحریری بەغدا داخراون و هێزی ئەمنی زۆریش لەو ناوچانە جێگیرکراون.
تشرینییەکان چەند رۆژێکە لە بەغدا، ئامادەکاری بۆ خۆپێشاندان دەکەن، هەر بۆیە هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و هەموو ئەو شەقام و رێگە سەرەکیانەش داخراون کە تشرینییەکان دەیانەوێت لێی کۆببنەوە.
خۆپێشاندەران داوای حکومەتێکی سەربەخۆ بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و بەدوور لە گەندەڵیان دەوێت کە بتوانێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات.
هاوکات لەگەڵ فشاری تشرینییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، چەکدارەکانی سەرایا سەلام، باڵی سەربازی رەوتی سەدر، لە چەند ناوچەیەکی بەغدا دەستیان بە نمایشی سەربازی کردووە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چەکدارەکان لە بەیاننامەکدا، داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، پۆ پاراستنی ئاسایش و داموده‌زگا گشتی و تایبه‌ته‌كانی وڵات.
لەلایەکی دیکە عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ خۆپیشاندانه‌كان و هه‌موو هێزه‌كانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.